بۆريس جۆنسن پابه‌نديى وڵاته‌که‌ى به‌ سه‌قامگيريى درێژخايه‌نى عێراق و هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ دووپات ده‌کاته‌وه‌

بەشی جیهان- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا نامەیەک بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ لەندەن بە دەرفەتێکی گرنگ ناودەبات.

کوردپرێس: بەپێی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامه‌يێکى له‌ بۆريس جۆنسن، سه‌رۆکوه‌زيرانى به‌ريتانيا‌وه‌ پێگەیشتووە که‌ تێیدا پابه‌نديى وڵاته‌که‌ى به‌ سه‌قامگيريى درێژخايه‌نى عێراق و هه‌رێمى کوردستان دووپات ده‌کاته‌وه‌ و دوا سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانی بۆ له‌نده‌ن وه‌ک ده‌رفه‌تێکى گرنگ بۆ تاوتوێ کردنى هاريکاريى نێوان هه‌ردوولا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات.

له‌ وه‌ڵامى نامه‌يه‌کى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستاندا، بۆریس جۆنسن سه‌رۆکوه‌زيرانى به‌ريتانيا نووسیویەتی: "خۆشحاڵ بووم کە ئەیلوولی رابردوو لە لەندەن میوانداریم کردن، دوای ئەوەی ساڵى 2015 سەردانی هەولێرم کرد. بەریتانیا هاوبەشیمان زۆر بەرز دەنرخێنێت و پابەندی سەقامگیریی و ئاسایشی درێژخایەنی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق دەمێنێتەوە".

بۆریس جۆنس هه‌روه‌ها لە نامەکەیدا بۆ سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى نووسيويه‌تى: "دیدارەکه‌مان دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندیی نزیکمان و تاوتوێ کردنی ئەو هاوکارییە زۆر گرنگەی کە دژ بە داعش هەمانە، هەروەها بۆ راگۆڕینەوەمان لەبارەی پرسە ناوچەییەکانەوە".

له‌ به‌شێکى ديکه‌ى نامه‌که‌دا نووسيويه‌تى: "بە بیستنی باشتربوونی پەیوەندییەکانتان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵدا زۆر خۆشحاڵ بووم. هه‌روه‌ها بەریتانیا پشتگیریی لە خواستی بەڕێزتان بۆ چاکسازیی لە ریزەکانی پێشمەرگەدا دەکات".

News Code 4907

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha