بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران عومەر لەگەڵ بڵاو کردنەوەی وێنەیێکی خۆی لەگەڵ عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ئەوەی ئێستە دەگوزەرێ لە عێراق".
ناوبراو دەشڵێت: "ناکۆکی ئێستە لەسەر پۆست و دەسکەوتی حزبییە، مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکیش بۆتە قوربانی ئەم ململانێ ناشەریفانە، کە ئێمە تێیدا تەرەف نین".
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆمار پەسەند دەکات، هاوکات ڕۆژی حەوتی شوبات دەنگ لەسەر کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستە دەدرێت.
Your Comment