پێکدادانەکان لە گرتووخانەی سەناعە هێشتا کۆتایی نەهاتووە

بەشی سووریا- ڕۆژنامەنووسێکی ئامادەبوو لە حەسەکە دەڵێت: نزیک لە 90 زیندانیی داعش لە نهۆمەکانی ژێری گرتووخانەی سەناعە خۆیان حەشار داوە و هێشتا خۆیان تەسلیمی هێزەکانی سووریای دیموکرات نەکردووە.

ئیزەدەدین ساڵح ڕۆژنامەنووسێکی ئامادەبوو لە حەسەکە و نزیک لە گرتووخانەی سەناعە ئەو شوێنەی کە زیندانیانی داعش لە یەک هەفتەی ڕابردوودا هەوڵی هەڵاتنیان دا، لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دوایەمین دۆخی ئەم زیندانە و وتی: بەهۆی پێکدادانەکانەوە تا ئێستا 70 کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و 45 هەزار کەسیش لە گەڕەکەکانی ئەلغور و ئەلزهوور لە باشووری حەسەکە و نزیکی گرتووخانەی سەناع لە ماڵی خۆیان ئاوارە بوون.

ناوبراو زیادی کرد: هەروەها لە پێکدادانەکاندا ڕۆژنامەنووسێک گیانی سپارد و و چوار ڕۆژنامەنووسیش بریندار بوون و خەسار لە خانوو و دووکانەکانی گەڕەکی غور و زهور کەوتووە.

ئەم ڕۆژنامەنووسە وتیشی: هێزەکانی هەسەدە تائەم کاتە 3500 زیندانیی هەڵاتووی داعشیان دەستگیر کردووە و 50 چەکداری ئەو گرووپەش کە هێرشیان کردە سەر زیندانەکە کوژراون.

ساڵح ڕاشیگەیاند: هەروها 23 کەس لە کارمەندان و هێزە ئەمنییەکانیش لە دەستی داعش ڕزگاریان بوو.

ئەم ڕۆژنامەنووسە ئاماژەشی دا بە پێکدادانەکان لە ژێرزەوینی زیندانەکە و وتی: هێشتا 60 بۆ 90 ززیندانیی داعش لە ژێر زەویندا و لە بەشی باکووردا سەنگەریان گرتووە و خەریکی شەڕ کردن لەگەڵ هەسەدە-ن.

News Code 4897

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha