کوردپرێس، دەقی پەیامەکە بڵاو دەکاتەوە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادە و کەسوکاری شاعیر پەرتەو کرمانشانی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری ناوداری گەلی کوردستان مامۆستا (عەلی ئەشرەف نەوبەتی) ناسراو بە (پەرتەو کرمانشانی)مان بیست.
مامۆستا عەلی ئەرشەف یەکێک لە دیارترین و هەستجوانترین غەزەلنووسەکانی گەلی کوردستان بوو، بەرهەمەکانیشی خزمەتێکی بەرچاوی بە ئەدەب و شعیری کوردی کردووە، بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان و تەواوی کەسوکار و دۆست و ئاشنا و شاعیران، بەتایبەتی رۆشنبیرانی کوردستان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمی هەموو لایەک دەزانین.
لە خودای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا عەلی ئەشرەف نەوبەتی بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانتان ببەخشێت.
إنا لله إنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
٢٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
Your Comment