هادی عامری و بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا کۆبوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمایی کوردستان و شاندێکی یاوەری سەردانی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لەبەغدا دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکدا نووسینگەی هادی عامری بڵاویکردۆتەوە، عامری پێشوازیی کردوە لە بافڵ تاڵەبانی و شاندی یاوەری و لە دیدارێکدا گفتوگۆ کراوە لەبارەی رێگاکانی چارەسەرکردنی گرێ کوێرەکانی پرۆسەی سیاسی کە ئێستا لەئارادان و پێویستی بەردەوام بوون لە گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە دەرەنجامێکی واقعی و پەسەندکراو کە پشتبەستوو بێت بە دەستوور و نەریتی سیاسی کە پرۆسەی سیاسی ئێستای عێراقی لەسەر بونیاتنراوە.

هەر لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە هادی عامری تەئکیدی کردۆتەوە لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو لایەنی هەرێمی کوردستان و روونیشی کردۆتەوە کە بەردەوامبوونی ناکۆکییەکان کاریگەرییان لەسەر هەموو عێراق دەبێت وەک ئەو ناکۆکیانەی تر کە لەنێوان پێکهاتەکاندا هەن.

هەروەها لەبەشێکی تردا ئاماژە بەوەکراوە کە لەلایەن خۆیەوە شاندی یەکێتی تەئکیدی لەسەر پێویستی یەکخستنی دیدی سیاسیی و بەردەوامی لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کردۆتەوە کە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بەدیبهێنێت.

News Code 4875

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha