داوا دەکەین هێمنی بپارێزرێت و لایەنەکان دوور بکەونەوە لە تووندوتیژی

بەشی جیهان- یونامی سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر ماڵی محەممەد حەلبووسی دەکات و داوا دەکات هێمنی بپارێزرێت و لایەنەکان دوور بکەونەوە لە تووندوتیژی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) لە راگەیێندراوێکدا لەو بارەوە رایگەیاند: "هێرشکردنە سەر شوێنی مانەوەی حەلبووسی هەوڵێکی ترسنۆکانە بوو بۆ دروست کردنی پشێوی".

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، "هانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدەین هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ رێگری کردن لەو جۆرە کارانە و ئەنجامدەرانی دەستگیر بکرێن".

News Code 4852

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha