بەرهەم ساڵح لەبارەی هێرشکردنە سەر شوێنی مانەوەی حەلبوسی پەیامێکی بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشکردنە سەر شوێنی مانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هێرشەکە کارێکی تیرۆریستییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر بڵاویکردەوە، هێرشکردنە سەر شوێنی مانەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەنبار کە بەهۆیەوە برینداری لێکەوتەوە کارێکی تیرۆریستییە و بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندیە نیشتمانی و دەستوریەکانی وڵاتە.

ئاماژەی بەوەش کردووە "دەبێت دەست بخەینە ناو دەستی یەک بۆ پاراستنی ئاشتی و ڕێگرتن لە ستەمکاری و درێژەدان بەڕێڕەوی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق، کە بەرژەوەندییە باشەکانی وڵات بپارێزێت و وەڵامی خواستەکانی گەلەکەمان بداتەوە".

شایانی باسە شانەی راگەیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمشەو (25-1-2022) لەرێگەی سێ مووشەکەوە شوێنی مانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە قەزای الكرمة کرایە ئامانج، بەجۆرێک مووشەکی یەکەم لەنزیک بینای شارەوانی قەزاکە کەوتەخوارەوە.

News Code 4849

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha