٢٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٢ - ٠٩:٠٥
بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی بەغدا رفێنرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە رفێنرا و تائێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی "الحدث" لە سەرچاوەیەکی ئەمنی بەغداوە بڵاویکردەوە، ئەمشەو حسێن عەلی حسێن، بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا رفێنراوە، تائێستاش بەرپرسانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق لەبارەی چارەنووسییەوە هیچ زانیارییەکیان نیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمشەو بە سێ مووشەک هێرش کرایەسەر شوێنی مانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە قەزای "الكرمة"ی پارێزگای ئەنبار، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش موشەکەکان ئامانجەکەیان نەپێکاوە، بەڵام بەهۆی روداوەکە دوو کەس برینداربوون.

News Code 4847

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha