مەسروور بارزانی لەگەڵ محەممەد بن زاید کۆ بووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات و لەگەڵ محەممەد بن زاید کۆ بووەوە.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، 25-1-2022 لە کۆبوونەوەی نێوان بارزانی لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، جێنشینی ئەبووزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان: "برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمارات و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا."

هەر بەپێی راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی جگە لە محەممەد بن زاید، لەگەڵ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای ئیمارات کۆ بووەتەوە.

شایانی باسە ساڵی رابردوو لەسەر داوای فەرمیی محەممەد بن زاید، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ جێنشینی ئەبووزەبی و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆبووەوە.

News Code 4846

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha