نێچیرڤان بارزانی و کۆنسوڵی کۆریای باشوور کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و کۆنسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی سێشەممە 25-1-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازیی له‌ چۆی کوان ژین، کۆنسوڵى گشتيى کۆرياى باشوور له‌ هه‌ولێر کرد که‌ ئه‌رکه‌که‌ى کۆتايى دێت.

بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا "سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ماڵئاوايى، سوپاسى کار و هه‌و‌ڵه‌کانى کرد بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ کۆرياى باشوور و هيواى سه‌رکه‌وتنى له‌ ئه‌رکى تازه‌يدا بۆ خواست."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به‌ رۆڵى تيمى زه‌يتوونى سه‌ربازيى کۆرى و ئاژانسى کۆيکا و گه‌ل و حکوومه‌تى کۆرياى باشوورى کرد که‌ هاوکارييان پێشکه‌ش به‌ هه‌رێمى کورستان کردووه‌.

هەروەها چۆی کوان ژین، کۆنسوڵى گشتيى کۆرياى باشوور سوپاس و پێزانينى بۆ نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌کانى هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه‌ که‌ له‌ ماوه‌ى ئه‌رکه‌که‌يدا، هاوکار و پشتيوانى بوون و هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان له‌ بره‌ودان بن.

News Code 4844

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha