بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی و بە پلان و سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، شانە نووستووەکانی داعشیان لە ناوچەی تابی سەربە قەزای تارمییە باکووری پارێزگای بەغدا، بۆردوومان کردووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکاندا، شەش تیرۆریستی داعش کوژراون.
شانەی ناوبراو جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ھێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی عێراق.
Your Comment