حکوومەتى هەرێم تۆمەتبار دەکرێت بە ڕێگری کردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، حکوومەتی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار دەکات بەوەی ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆسەر ماڵ و حالی خۆیان دروست دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی بەیاتی وتەبێژی کۆمسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پرسی کۆتایی هێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان تەنیا درووشمێکە و لەکاتی پێکهێنانی حکوومەت و هاوپەیمانێتییە سیاسییەکاندا باس دەکرێت.

بەیاتى روونی دەکاتەوە کە بەگوێرەی داتا نێودەوڵەتییەکان هێشتا ملیۆنێک و 198 هەزار کەس لەژێر ناوی 'ئاوارە"دا لە عێراقدا ماون و ئەوکەسانە لە سەر جێگای ڕێگای خۆیان نین، کە ئاوارەکانی هەرێمی کوردستا ن( سلێمانی، هەولێر و دهۆک)، نزیکەی 650 هەزار ئاوارە دەبن.

بە وتەی بەیاتی، لە دۆسیەی ئاوارەکاندا حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەدەرەوەی ویستی حکوومەتی فیدراڵی هەڵسوکەوت دەکات، هەربۆیە بۆ داواکاریی داخستنی کامپەکان هیچ بەدەمەوەهاتنێکی نییە، جگە لەوەی هاوکارییەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەو کامپانە هۆکارێکی تری بەردەوامی هێشتنەوەیانە.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە بابەتی دانەخستنی دۆسیەی ئاوارەکاندا ناکرێت هەر تەنیا سەرزەنشتی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵکوو پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا حکوومەتی بەغدا چی کردووە و کەشێکی گونجاوی بۆ گێڕانەوەی ئەو ئاوارانە بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان رەخساندووە؟.

News Code 4819

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha