بەشداری کردن لەبەرەی سەدر - حەلبوسی، باجەکەی بۆ پارتی قورستر دەبێت لە ڕێکنەکەوتن لەگەڵ یەکێتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى مەکتەبى سیاسی یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان په‌یامێک ئاراسته‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌کات ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە ڕێکنەکەوتن هەموومان باج دەدەین، بەڵام بەھۆکاری بەشداری کردن لەبەرەی سەدر - حەلبوسی، ئەنجام ‌و باجەکەی بۆ پارتی قورستر دیارن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسیی یه‌کێتى له ‌وتارێکدا که‌ له‌به‌شى قه‌ڵه‌مى شارپرێس بڵاو بۆته‌وه‌ نووسیویه‌تى: "هەرچەندە، پارتی یەکلایەنە چۆتە ناو بەرەی سەدر ـ حەلبوسی‌ و بەو هەنگاوەش درزی نێوان هەردوو هێزە سەرەکیەکەی کوردستان فراوانتر بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەرفەت بۆ ڕێککەوتنەوە و هەماهەنگی لەبەردەستە".

مه‌کته‌ب سیاسییه‌که‌ى یه‌کێتى ده‌شڵێت: "کارایی ‌و کاریگەریی سیاسیی کورد لە بەغدا بەندە بەیەکدەنگی‌و یەکهەڵوێستی لایەنە سیاسیەکانی، نەک ژمارە و جۆری پۆستەکان، ئەو چەمکە بۆ کارایی ‌و کاریگەریی هەر یەک لەپارتی ‌و یەکێتیش هەمان مانا دەدا و بەندە بەوەی ئایا بەیەکەوە بەشداریی کابینەی نوێدەکەن یان بەجیاواز؟".

ناوبراو هۆشداریش ده‌دات ‌و نووسیویه‌تى: "ڕەنگە یەکێتی‌ و پارتی ڕێکبکەونەوە، کە ئەوەش ڕێگا ڕاستەکەیە، بەڵام لەبارێکدا ھەردوولا تاک تاک‌ و بە جیاواز ڕێگای بەغدا بگرینەوەبەر، ئەگەری دروستبوونی لێکەوتەی نەخوازراوی ھەیە".

ئارێز عه‌بدوڵڵا له ‌په‌یامێکیشدا پارتى ئاگادار ده‌کاته‌وه‌: "لەڕێکنەکەوتن هەموومان باج دەدەین، بەڵام بەھۆکاری بەشداری کردن لەبەرەی سەدر - حەلبوسی ئەنجام ‌و باجەکەی بۆ پارتی قورستر دیارن".

News Code 4814

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha