نێچیرڤان بارزانی هێرشەکەی داعش بۆسەر سوپای عێراق سەرکۆنە دەکا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشە تیرۆرستییەکەی  داعشی بۆسەر سوپای عێراق لە عوزێم ئیدانە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی "سەرکۆنەی کردەوە تیرۆرستییەکەی هەینیی سەر ناوچەی عوزێم دەکەم کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک سەرباز".

هەروەها نووسیویەتی: "تا ئێستاش داعش هەڕەشەیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات، جەخت لەسەر پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەینەوە، بۆ لەناوبردنی داعش".

نێچیرڤان بارزانی هەر لە توویتەکەیدا نزا بۆ گیانی قوربانییەکان دەکات و دەڵێت: "داواکارم لە خودای گەورە شەهیدەکان بخاتە بەر میهرەبانی خۆیەوە و ئارامی و دڵنەوایی بە کەسوکار و بنەماڵەکانیشیان ببەخشێت".

News Code 4799

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha