بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و و گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران و ھەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کردووە.
هەردوولا خوازیار بوون کە حکوومەتی نوێی عێراق، "حکوومەتێک بێت بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات و ئاسایش و سەقامگیری دابین بکات، کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیش لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات".
Your Comment