مەسروور بارزانی و پلاسخارت پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و و گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران و ھەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کردووە.

هەردوولا خوازیار بوون کە حکوومەتی نوێی عێراق، "حکوومەتێک بێت بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات و ئاسایش و سەقامگیری دابین بکات، کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیش لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات".

News Code 4789

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha