قوباد تاڵەبانی و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵە‌بانی و نوێنە‌ری تایبەتی سکرتێرى گشتیی نە‌تە‌وە‌ یە‌کگرتووە‌کان لە‌ عێراق پێکھێنانی حکوومە‌تی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی بڵاویکردەوە، لە‌و کۆبوونە‌وە‌یە‌ کە‌ ئە‌مڕۆ پێنجشە‌ممە‌ لە‌ ھە‌ولێر بە‌ڕێوەچوو، تاڵە‌بانی و بلاسخارت جە‌ختیان لە‌گرنگی بە‌ردە‌وامیدان بە‌ گفتوگۆ کردنی لایە‌نە‌ سیاسییە‌کان کردەوە بە‌مە‌بە‌ستی لێکنزیک کردنەوەى بۆچوونە‌ جیاوازە‌کان و دۆزینە‌وە‌ی‌ دە‌رچە‌یە‌ک لەپێناو گە‌یشتن بە‌ سازان لە‌سە‌ر پێکھێنانی حکوومە‌تی نوێی عێراق.

ئەوەش هاتووە، "جێگری سە‌رۆکی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، جە‌ختی کردە‌وە‌ لە‌سە‌ر گرنگی یە‌کدە‌نگیی هێز و لایە‌نە‌ کوردستانییە‌کان لە‌پێناو پاراستنی دە‌ستکە‌وتە‌ دە‌ستورییە‌کان و بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی، ھە‌روە‌ھا ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا کە‌ چۆن پاڵپشتی یە‌ک دە‌نگی کورد دە‌کە‌ن، بە‌ھە‌مان شێوە‌ گرنگی بە‌یە‌کخستی ماڵی شیعی و لایە‌نە‌ سونییە‌کانیش دە‌دە‌‌ن بۆ ئە‌وە‌ی تە‌وافق ھە‌بێت لە‌سە‌ر پێکھێنانی حکوومە‌تێکی خزمە‌تگوزار و سیاسە‌تێکی حوکمڕانی رە‌شید بە‌رپا بکرێت کە‌ جێی رە‌زامە‌ندی لایە‌نە‌کان بێت."

لەراگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، "جێگری سە‌رۆک وە‌زیران، ئاماژە‌ی بە‌ھە‌نگاوە‌کانی چاکسازی حکوومە‌تی ھە‌رێم و بە‌ردە‌وامیدان بە‌و ھە‌نگاوانەکرد‌ کە‌ لە‌ ئێستادا قۆناغی باشیان بڕیوە‌".

News Code 4787

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha