بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئێزدییەکان لە پارێزگای دهۆک بڵاویکردەوە، دوای نزیکەی سێ هەفتە لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە لە 11ی ئەم مانگەدا، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆچی دوایی شێخ شامۆ، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و کەسایەتی دیاری ئێزدییەکان رادەگەیەنن.
ئاماژە بەوەشکراوە، شێخ شامۆ ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (18-1-2022) لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا گیانی سپاردووە.
شێخ شامۆ جگە لەوەی راوێژکاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بو، هاوکات سەرۆکی بنکەی لالش و ئەندامی خولی پێشوتری پەرلەمانی کوردستانیش بووە.
Your Comment