بەدواداچوون بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر 15 نوێنەری HDP دەکەین

بەشی تورکیا- ئەردۆغان ڕایگەیاند ئەو ئەندامەی هەدەپە کە وێنەکانی لەگەڵ ئەندامێکی پێشووی پەکەکە بڵاو بوویەوە بەشێوەی تایبەت بەدواداچوون بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەری دەکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، دوای سەردانەکەی بۆ ئەلبانیا بۆ رۆژنامەنووسان دوا و وەڵامی پرسیارەکانی دانەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی هەوڵەکان بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر ژمارەیەک پەرلەمەنتاری پارتی دیموکراتیکی گەلان لەوان سەمرا گۆزل کە وێنەکانی لەگەڵ ئەندامێکی پەکەکە بڵاو بوویەوە وتی: "ئێمە وەک هاوپەیمانیی کۆمار، بەدواداچوون بۆ سکاڵاکانی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران دەکەین. نامانەوێت تیرۆریستان بچنە ناو پەرلەمانی وڵاتەکەمانەوە".

News Code 4763

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha