بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، دوای سەردانەکەی بۆ ئەلبانیا بۆ رۆژنامەنووسان دوا و وەڵامی پرسیارەکانی دانەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی هەوڵەکان بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر ژمارەیەک پەرلەمەنتاری پارتی دیموکراتیکی گەلان لەوان سەمرا گۆزل کە وێنەکانی لەگەڵ ئەندامێکی پەکەکە بڵاو بوویەوە وتی: "ئێمە وەک هاوپەیمانیی کۆمار، بەدواداچوون بۆ سکاڵاکانی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران دەکەین. نامانەوێت تیرۆریستان بچنە ناو پەرلەمانی وڵاتەکەمانەوە".
Your Comment