پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕەخنە لە مەسروور بارزانی دەگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یێكى یه‌كێتى به‌هۆى ڕه‌خنه‌گرتن له ‌مه‌سروور بارزانى له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منیه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ له ‌فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان نیشاندرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌باس فه‌تاح په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ‌په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكى توندى ئاراسته‌ى مه‌سروور بارزانى كردووه.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى نووسیویه‌تى: "هاوڵاتیەک مووچەکەی کەمتر لە750هەزار بێت کامێرا بچێتە لای بەهۆی خراپی گوزەرانی ‌و ئەو هەموو فشارەی حکوومەت دروستی کردوە لە دواکەوتنی مووچەکەی‌ و زۆریی باج‌ و ڕسومات ‌و پارەی کارەبای مۆلیدە و کارەبای حکوومەت‌ و پارەی ئاو و بێ نەوتی‌ و ساردی زستان، چۆن دڵت هات هەڵبکوتیتە سەری ‌و بیگری‌ و لەسووچی زیندان توندی بکەیت، دەبا ڕەخنە بگرێت دەبا دڵی خۆی بەتاڵبکاتەوە، ئەوەندەش ڕەوا نابینیت بە هاوڵاتیەکانت؟".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كێتى بۆ بارزانى ده‌ڵێت: "ئەو لەپای ئەو هەموو زوڵمە بەرامبەری دەکرێ بەناوی ڕێنمایی ‌و یاسا و بڕیاری حکوومەت جوێنمان پێبدات کە من ‌و تۆ تێر و ئەو برسی؟ تەنها بۆ ڕازی بوونت من خۆم دێنمە ڕێزی تۆ کە مووچەکەم بەقەد یەک لەسەر بیستی مەسروفی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکانت نابێت، ئیتر با بەزاندنی هێڵی سوور بەس بێت".

ناوبراو داواش ده‌كات، "ئیتر با ترساندن ‌و تۆقاندن بەس بێت، با هاوڵاتیان ئەگەر گلەییان هەبێت یان ڕەخنەیان هەبێت، بەقەد گەروی خۆی هاوار بکات، دە با گوێیان لێ بگیرێ نەک بگیرێن، دە با هەست بەئازادی ‌و ئاسایش ‌و ئارامی بکات، نەک لەزیندان بکرێت، هاوڵاتیانی کوردستان زۆریان ئازار کێشا، تا ئێمەیان هێنایە سەرحوکم، ئازاردانیان ئازامان ئەدات، تکایە ئازادیان بکە تا ئازاد بژین، ئازاری ئەمڕۆی ئەوان، ئازاری سبەی من‌ و تۆیە، ئۆباری گەورەش سبەی لەئەستۆی تۆیە".

News Code 4762

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha