بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە لێدوانێکدا باسی لەوە کردووە، هەدەپە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەکان تەنانەت ئەگەر لەماوەی مانگی داهاتووشدا ئەنجام بدرێت.
ناوبراو دەڵێت: هەدەپە هەروەها ئامادەیە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات چوونکە "ئێمە کاتێک باسی بەڕێوەبردنی ئابووری وڵات دەکەین، بەدڵنیاییەوە باس لە کێشەی کوردیش دەکەین کە چارەسەر نەکراوە".
بوڵدان ئاماژەی بەوەش کرد، "دەبێت ئاک پارتی و هاوپەیمانەکانی بزانن چیرۆکی ئەوان لەماوەیەکی نزیکدا کۆتایی دێت، بۆیە لەئێستادا بۆ خۆ رزگارکردن هیچ رێگایەکیان نەماوە جگە لە هێرشکردنەسەر هەدەپە و دوورخستنەوەی بەرپرسانی ئێمە لە شارەوانییەکان".
Your Comment