هەدەپە ئامادەیە بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پێشوەخت

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان رایگەیاند، پارتەکەیان ئامادەیە بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پێشوەخت و بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت پڕۆژەیاسایەک پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە لێدوانێکدا باسی لەوە کردووە، هەدەپە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەکان تەنانەت ئەگەر لەماوەی مانگی داهاتووشدا ئەنجام بدرێت.

ناوبراو دەڵێت: هەدەپە هەروەها ئامادەیە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات چوونکە "ئێمە کاتێک باسی بەڕێوەبردنی ئابووری وڵات دەکەین، بەدڵنیاییەوە باس لە کێشەی کوردیش دەکەین کە چارەسەر نەکراوە".

بوڵدان ئاماژەی بەوەش کرد، "دەبێت ئاک پارتی و هاوپەیمانەکانی بزانن چیرۆکی ئەوان لەماوەیەکی نزیکدا کۆتایی دێت، بۆیە لەئێستادا بۆ خۆ رزگارکردن هیچ رێگایەکیان نەماوە جگە لە هێرشکردنەسەر هەدەپە و دوورخستنەوەی بەرپرسانی ئێمە لە شارەوانییەکان".

News Code 4753

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha