بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عارف ڕوشدى ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ ماڵپهڕى فهرمى حزبهكهى ڕایدهگهیهنێت: "ئێمه جەخت لەیەکڕیزیی کورد لە بەغدا دهكهینهوه و پێمان وایه، چەندە کورد یەکڕیز بێت، حیسابی زیاتری بۆ دەکرێت، بۆیە لەگەڵ ئەوەداین ئەو لایەنانەی ڕۆیشتوون بۆ بەغدا، یەکدەنگ و یەکڕیز بن، چوونکە پارتی کۆکەرەوەی ھەموو لایەنە سیاسییەکانە".
ڕاوێژكارهكهى مهكتهبى سیاسیى پارتى باس لهوهش دهكات: "پەیوەندیی پارتی لەگەڵ ھەموو لایەنە عێراقییەکان ئاساییە و ھیچ کێشەمان لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا نییە، ئەو ڕێککەوتنەی کراویشە لەبارەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، دژی ھیچ لایەنێک نەبووە و ئێمە دژایەتیی ھیچ لایەنێکیش ناکەین".
ڕوشدی هەروەها وتویهتى: "دەستی دۆستایەتی بۆ ھەموو لایەنێک درێژ دەکەین، چوونکە دەمانەوێت پرۆسەی سیاسیی عێراق سەرکەوتووبێت و داواکاریی کورد وەکوو لەدەستووردا ھاتووە، جێبەجێ بکرێت، بۆ پێکھێنانی حکوومەتی عێراقیش ھەندێک پێوەری دەستووری ھەن و ئومێد دەکەین ئەو پێوەرانە کاریان پێبکرێت و تێکنەدرێن".
Your Comment