ڕێککەوتنی پارتی دیموکرات لەبارەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەدژی هیچ لایەنێک نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسێكى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان ئاشكرایده‌كات "ئەو ڕێککەوتنەی کراوه‌ لەبارەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، دژی ھیچ لایەنێک نەبووە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عارف ڕوشدى ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ئێمه‌ جەخت لەیەکڕیزیی کورد لە بەغدا ده‌كه‌ینه‌وه ‌و پێمان وایه‌، چەندە کورد یەکڕیز بێت، حیسابی زیاتری بۆ دەکرێت، بۆیە لەگەڵ ئەوەداین ئەو لایەنانەی ڕۆیشتوون بۆ بەغدا، یەکدەنگ ‌و یەکڕیز بن، چوونکە پارتی کۆکەرەوەی ھەموو لایەنە سیاسییەکانە".

ڕاوێژكاره‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى باس له‌وه‌ش ده‌كات: "پەیوەندیی پارتی لەگەڵ ھەموو لایەنە عێراقییەکان ئاساییە و ھیچ کێشەمان لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا نییە، ئەو ڕێککەوتنەی کراویشە لەبارەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، دژی ھیچ لایەنێک نەبووە و ئێمە دژایەتیی ھیچ لایەنێکیش ناکەین".

ڕوشدی هەروەها وتویه‌تى: "دەستی دۆستایەتی بۆ ھەموو لایەنێک درێژ دەکەین، چوونکە دەمانەوێت پرۆسەی سیاسیی عێراق سەرکەوتووبێت ‌و داواکاریی کورد وەکوو لەدەستووردا ھاتووە، جێبەجێ بکرێت، بۆ پێکھێنانی حکوومەتی عێراقیش ھەندێک پێوەری دەستووری ھەن ‌و ئومێد دەکەین ئەو پێوەرانە کاریان پێبکرێت ‌و تێکنەدرێن".

News Code 4748

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha