بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڵاویکرده‌وه، به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له مارک برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزى بەریتانیا له عێراق و شاندێکى یاوه‌رى کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى سیاسى، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى عێراق، گفتوگۆى لایه‌نه‌کان بۆ هه‌نگاوه‌کانى داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار و پێکهێنانى حکوومه‌ت، په‌یوه‌ندیه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانى بەریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ کران.
نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگى و پێویستیى سه‌قامگیریى سیاسى له عێراق و هه‌بوونى متمانه و تێگه‌یشتنى هاوبه‌شیی لایه‌ن و پێکهاته‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى سیاسى و ئێستا و داهاتوویێکى باشتر بۆ وڵات کرده‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگیى یه‌کهه‌ڵوێستى و یه‌کڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا و هیوایان خواست گفتوگۆ و هه‌وڵى هێزه سیاسییه‌کان و لێکگه‌یشتنى هاوبه‌ش و سه‌قامگیریى سیاسى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، باسیان له‌وه‌ش کرد که دۆستانى عێراق به بایه‌خه‌وه له گفتوگۆى لایه‌نه عێراقییه‌کان ده‌ڕوانن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، باڵیۆزى بەریتانیا له عێراق پابه‌ندیى وڵاته‌که‌ى به به‌رده‌وامیى کارکردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، پێشهاته ئه‌منییه‌کانى ئه‌م دواییه و به‌ئامانج گرتنى باره‌گاى نێرده دیپلۆماسییه‌کان و باره‌گاى لایه‌نه سیاسییه‌کان له به‌غدا، دۆخى په‌تاى کۆڤید_19، پرسى کۆچ و دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
Your Comment