بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەلاحەدین پێشوازیی لە عزەت شابەندەر كەسایەتی سیاسی عێراق كرد و لە دیدارەكەدا دواین پەرەسەندنەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆكتۆبەری رابردوو تاوتوێ كران.
ھەر لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر رێگە چارەكان بۆ تێپەراندنی قەیران و تەحەدیاتەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق.
Your Comment