پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارێزگاری نوێی کرماشان دەکات

بەشی کرماشان- هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا دەت نیشان کردنی بەهمەن ئەمیری وەکوو پارێزگاری کرماشان پیرۆزبایی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی هەڤاڵ ئەبووبەکر بۆ بەهمەن ئەمیری موقەدەم بەم شێوەیە:

بەندە وەکوو پارێزگاری سلێمانی باشترین پیرۆزباییەکانم ئاراستەی ئێوە دەکەم و هیوای سەرکەوتنم بۆتان هەیە. هیواردا دەست بەکار بوونی جەنابتان وەکوو پارێزگاری کرماشان ببێتە هۆی تۆکمە کردنی هاوکارییەکانی نێوانمان. بندەیش وەکوو پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی خۆم بۆ هەر چەشنە هاوکاری و کاری هاوبەش کە لەبەرژەوەندیی خەڵکی هەردوولامان بێت ڕادەگەیێنم.

بە سپاسەوە

دکتۆر هەڤاڵ ئەبووبەکر

پارێزگاری سلێمانی

News Code 4730

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha