بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی هەڤاڵ ئەبووبەکر بۆ بەهمەن ئەمیری موقەدەم بەم شێوەیە:
بەندە وەکوو پارێزگاری سلێمانی باشترین پیرۆزباییەکانم ئاراستەی ئێوە دەکەم و هیوای سەرکەوتنم بۆتان هەیە. هیواردا دەست بەکار بوونی جەنابتان وەکوو پارێزگاری کرماشان ببێتە هۆی تۆکمە کردنی هاوکارییەکانی نێوانمان. بندەیش وەکوو پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی خۆم بۆ هەر چەشنە هاوکاری و کاری هاوبەش کە لەبەرژەوەندیی خەڵکی هەردوولامان بێت ڕادەگەیێنم.
بە سپاسەوە
دکتۆر هەڤاڵ ئەبووبەکر
پارێزگاری سلێمانی
Your Comment