وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بەتوندی هێرش بۆ سەر ناوچەی سەوز سەرکۆنە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگەیاند عێراق پابه‌نده‌ به‌ دابین کردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی ناوه‌نده‌ دیپلۆماسییه‌کان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، "به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ین که‌ ئاسایش و ئه‌منیه‌تی عێراق ناسه‌قامگیر بکات، به‌تایبه‌ت ئه‌و مووشه‌کانه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز به‌غدای پایته‌خت کران".

وەزارەتی دەروەی عێراق راشیگه‌یاند: "ئێمه‌ پابه‌ندبوونی خۆمان بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئه‌منیه‌ت و پاراستنی ناوه‌نده‌ دیپلۆماسییه‌کان دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌ و هه‌موو رێکاره‌کانیش بۆ ئاسان کردنی کاره‌کانیان وه‌ک له‌ ڕێککه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ئاماژه‌یان پێکراوه‌ جێبه‌جێ ده‌که‌ین".

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێکاره‌کانی حکوومه‌تی عێراق کرده‌وه‌، بۆ دادگایی کردنی تاوانباران و سزادانیان به‌پێی یاسا و ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو، "ئاسایش و ئه‌منیه‌تی عێراق بژارده‌یه‌ک نییه‌ به‌ڵکوو ڕێگایه‌کی حه‌تمییه‌ بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ دامه‌زراوه‌کانی و ئاسایشی کۆمه‌ڵگه‌".

News Code 4725

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha