بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ جووڵانەوەی نەوەی نوێ کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پێشکەش کرد لەکاتێکدا پێشوتر رایگەیاندبوو دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن، لەمبارەوە هۆشیار عەبدوڵا، لەهەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە، "نەوەی نوێ لە بوونی کاندید بۆ سەرۆکی کۆمار کەوتوونەتە دژیەکییەوە لەگەڵ بەڵێنی ئەوەی دەبنە ئۆپۆزسیۆن!".
ئەوەشی خستوەتەڕوو، "گریمان کاندید بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان مادام بۆ دەسەڵاتی یاسادانانە و جیایە لە حکوومەت ئاساییە، بەڵام سەرۆکی کۆمار بەشێکە لە دەسەڵاتی جێبەجێ کردن و بۆ هێزێک گوتبێتی من ئۆپۆزسێۆنم دروست نیە".
دوای ئەوەی کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کۆتاییهات، بەگوێرەی ئاماری پەرلەمان 26 کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە، لەو ژمارەیەش 11 کەسیان کوردن.
Your Comment