هەدەپە: حکوومەتی تورکیا لە ماوەی 4 ساڵدا زیاتر لە 20 هەزار ئەندامی حیزبەکەمانی دەستگیر کردووە

بەشی تورکیا- به‌رپرسێكى باڵاى پارتى دیموكراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ئاشكرای ده‌كات، له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا زیاتر له‌20 هه‌زار ئه‌ندام‌ و به‌رپرسیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى توركیاوه‌ ده‌ستگیر كراون ‌و نیوه‌ى ئه‌و ژماره‌یه‌ش سزاى زیندانی‌كردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سالم کاپڵان جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە ئاشكرای كردووه‌ به‌پشتبه‌ستن به‌ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەساڵی 2020دا، ئاشكرایكرد، لەساڵی 2016دا سێ هەزار ئەندام‌و بەرپرس‌و پەرلەمانتاریان به‌ندكراون‌و لەساڵی 2020یشدا هەزارو 750 ئەندام‌و بەرپرسی هەدەپە دەستگیرکراون‌و سزای زیندانیکردنیش بەسەر 172 کەسیاندا سەپێنراوە.

كاپڵان ناوى ژماره‌یێک به‌رپرسى پارته‌كه‌یانى ئاشكرا كردووه‌ كه‌ دواى ده‌ستگیركردن سزاى زیندانیكردنیشیان به‌سه‌رداسه‌پێنراوه‌ ئه‌و ده‌ڵێت:"سەڵاحەدین دەمیرتاش چوار ساڵ‌و هەشت مانگ، فیگەن یوکسەکداغ ساڵێک‌و مانگێک، عەبدوڵڵا زەیدان هەشت ساڵ‌و مانگێک، گولسەر یه‌ڵدرم حەوت ساڵ‌و شەش مانگ، موسا فارسئۆغوڵڵاری نۆ ساڵ، ئیدریس بالوکەن 16 ساڵ‌و هەشت مانگ، چاغڵار دەمیرەڵ حەوت ساڵ‌و شەش مانگ سزایان بەسەردا دراوه‌".

لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لەچوارچێوەی قڕکردنی سیاسییدا کە هەردوو پارتی دادو گەشەپێدان (ئاكپارتى)‌و پارتی نەتەوەپەرستی تورک (مه‌هه‌په‌) دژ بەگەلی کورد بەڕێوەی دەبه‌ن، هه‌ر لەو ماوەیه‌دا ٣٧ سەرۆک شارەوانی سەر بەهەدەپە دەستگیرکراون کە هێشتا ١٧یان لەزینداندان.

جەختیشیکردۆتەوە، سەرەڕای ئەو ستەم‌و گوشارانەی دەخرێتەسەر پارتەکەیان، بەڵام ئەوان لەبەدیهێنانی ئامانجەکانی خۆیان پاشەکشەناکەن، کە هەر ئەمەشە وایکردوە دەسەڵاتدارانی تورک زیاتر ئەندام‌و سەرکردەکانیان بەئامانج بگرن.

News Code 472

Your Comment

You are replying to: .
captcha