بارەگای دوو حزبی سەرەکیی سونه لە بەغدا کرانە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە بەغدا هێرش کرایە سەر دوو بارەگای هاوپەیمانێتییەکانی تەقەدوم و عەزم لە دوو ناوچەی جیاوازی شارەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشی یەکەم کرایە سەر هاوپەیمانێتییەکەی محەمەد حەلبووسی لە ناوچەی ئەعزەمییەی بەغداد و هێرشی دووەم بۆ سەر هاوپەیمانێتییەکەی خەمیس خەنجەر بووە لە ناوچەی یەرمووک.

زانیارییەکان باس لەوەدەکەن، هێرشەکەی سەر بارەگای هاوپەیمانێتی تەقەدوم لەرێگەی بۆمبی دەستییەوە بووە و هەڵدراوتە ناو بارەگاکەوە و زیانی ماددی بە بیناکە گەیاندووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، هێرشی دووەم کە بۆ بارەگای هاوپەیمانێتی عەزم بووە لە ناوچەی یەرمووک تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووبێت یاخود بۆبی دەستی بێت هاوشێوەی هێرشەکەی ناوچەی ئەعزەمییە.

News Code 4719

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha