بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەوەی نوێ "رێبوار ئەورەحمان"ی وەک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار داناوە و لەگەڵ هەردوو کاندیدەکەی یەکێتی بەرهەم ساڵح و کاندیدەکەی پارتی هوشیار زێباری و حاکم رزگار کاندیدی سەربەخۆ و چەند کاندیدێکی دیکە؛ لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا رکابەری دەکات.
رێبوار ئەورەحمان لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٨ی سلێمانییە و بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سلێمانی لە بەشی راگەیاندن بەدەستهێناوە و ماوەی ٢٤ ساڵە ئەزموونی کاری هەیە وەک راگەیاندکار و بەتایبەتیش لە راگەیاندنی تایبەتمەند بە سیاسی.
ناوبراو لە خولی پەرلەمانیی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاندید بووە لە بازنەی ١ی سلێمانی و لە ئێستاشدا ئەندامی پەرلەمانی عێراقە.
Your Comment