دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی بەکاتی هەڵپەسێردرا

بەشی عێراق و هەرێم کوردستان- دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدڕاڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە واژۆی هەر نۆ ئەندامی سەرەکی دادگاکەی لەسەرە ئاماژەی بەوە کردووە، دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە رۆژی یەکشەممە هەڵبژێردران بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێت، ئەویش لەسەر سکاڵایەکی هەردوو پەرلەمانتاران مەحموود مەشهەدانی و باسم خشان کە لەسەر رووداوەکانی ناو کۆبوونەوەکە تۆماریان کردوە.

ئەوەش هاتووە، ئەو دوو پەرلەمانتارە سکاڵایان لەسەر محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی تۆمار کردووە و پارێزەرەکانیان باس لەوە دەکەن لە کۆبوونەوەکەدا پێشێلکاری یاسایی و دەستووری روویداوە.

بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگا کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان تا یەکلایی کردنەوەی سکاڵاکە و بەشێوەیەکی کاتی هەڵدەپەسێردرێت.

News Code 4708

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha