بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق خۆی کاندید کردوه و تاکه کاندیدی فه‌رمی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه بۆ ئه‌و پۆسته و ئه‌مڕۆش دوایین واده‌یه بۆ پێشکه‌ش کردنی ناوی کاندیدانی سه‌رۆک کۆمار.
بەرھەم ساڵح بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی و تەلارسازی لە ساڵی 1983 لە زانکۆی کاردیف لە بریتانیا بەدەستھێناوە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئامار و پراکتیزەی کۆمپیوتەر لە ئەندازیاریی گشتی، لە ساڵی 1987 لە زانکۆی لیڤەرپوڵ لە بریتانیا، وەک ئەندازیاری راوێژکار لە کۆمپانیایەکی ئەوروپی کاری کرووە.
سەرچاوە: خەندان
Your Comment