بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاكم قادر حه‌مه‌جان ڕایگه‌یاند، "پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییە كوردستانییه‌كان له پێناو ماف و ئامانجه باڵاكانی گه‌لی كوردستان یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن بۆ بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستورییەكان".
ناوبراو وتیشى، هه‌ر لێكترازانێكی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بە تایبەت یەكێتی و پارتی له به‌غدا، دۆزی كوردستان و پێگه‌ی گه‌له‌كه‌مان له به‌غدا لاواز ده‌كات.
حاكم قادر باسی له ڕۆڵی گه‌نجان و لاوان و خوێندكاران كرد له پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه و ڕایگه‌یاند، "ده‌بێت گرنگی به توانا و به‌هره و لێهاتووی گه‌نجان و لاوان بدرێت و ده‌ستیان بگیرێت و پشتیوانی بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی سوود به كۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌نن".
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و لاوان و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بڕه‌خسێنێت و هه‌وڵی دامه‌زراندنی خۆبه‌خشه‌كان بدات.
Your Comment