فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پێگەی داعش لە باکووری بەغدا بۆردوومان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێگەیێکی گرنگی داعش لە باکووری بەغدا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە بۆردوومان کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کرد لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پێگەیەکی گرنگی داعشیان لە باکووری بەغدا کردە ئامانج.

هەرچەندە لەراگەیەنراوەکەدا ئاماری بۆردوومانەکان باس نەکراوە، بەڵام ماوەی چەند رۆژێکە سوپا و هێزە ئەمنییەکان بەپشتیوانیی هێزی ئاسمانی، ئۆپراسیۆنی کێوماڵكردنی پێگەکانی داعش-یان لەناوچەکانی باکوری بەغدا دەستپێکردوە.

لە عێراق ماوەی چەندین مانگە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادیکردوە بەتایبەت لە سنووری ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەهۆی نەبونی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان و بوونی بۆشایی ئەمنی، داعش لەچەند ناوچەیەکدا جموجۆڵەکانی زیادکردووە و زیانی بە هێزە ئەمنییەکان گەیاندووە، ئەوە جگە لەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە رووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە.

News Code 4701

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha