نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، پێشوازی و ستایشی بڕیاری حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كات بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له‌ توویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "پێشوازی و ستایشی بڕیاری حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌م بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عێراقدا و هیوادارم په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا په‌سه‌ندی بكات".

ناوبراو راشیگه‌یاندووه‌: "داعش بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ و هه‌وڵی هاوبه‌شی به‌رده‌وام بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و له‌ناوبردنی تیرۆر پێویسته‌".

شایانی باسە حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا 500 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق بۆ ماوه‌ی نۆ مانگی دیكه‌ و تا 31ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022 درێژبكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها كۆتایی به‌ ئه‌ركی هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانیشی له‌ كوردستانی سووریا بهێنێت.

News Code 4699

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha