بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له توویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "پێشوازی و ستایشی بڕیاری حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌م بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراقدا و هیوادارم په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا په‌سه‌ندی بكات".
ناوبراو راشیگه‌یاندووه: "داعش بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه و هه‌وڵی هاوبه‌شی به‌رده‌وام بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی تیرۆر پێویسته".
شایانی باسە حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا 500 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له عێراق بۆ ماوه‌ی نۆ مانگی دیكه و تا 31ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022 درێژبكاته‌وه، هه‌روه‌ها كۆتایی به ئه‌ركی هێزه سه‌ربازیه‌كانیشی له كوردستانی سووریا بهێنێت.
Your Comment