جێگرانى یەکەم و دووهەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حاکم زاملى بەجێگرى یەکەم و شاخەوان عەبدوڵڵا بە جێگری دووهەمی سەرۆکى پەرلەمانى عێراق هەڵبژێردران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، 227 پەرلەمانتار بەشداربوون لە پڕۆسەى هەڵبژاردنى جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان.

لە ئەنجامدا حاکم زاملى توانیویەتى بە بەدەستهێنانى 182 دەنگ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بەسەر حەمید شبلاوى رکەبەریدا.

هەروەها شاخەوان عەبدوڵا پەرلەمانتارى پارتى لە پڕۆسەی دەنگدانەکەدا بە جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق هەڵبژێردرا.

شاخەوان عەبدوڵا لە کێبڕکێی بەدەستهێنانى پۆستەکەدا 180 دەنگى بەدەستهێنا و بەسەر سروە عەبدولواحیدى رکەبەریدا سەرکەوت کە 33 دەنگى بەدەستهێنا.

News Code 4662

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha