له‌ سلێمانی دووهەمین ساڵیادی شه‌هید كردنی حاجی قاسم سولەیمانی به‌ڕێوه‌چوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕێوڕەسمی دووهەمین ساڵیادی شه‌هید كردنی حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس به‌ڕێوه‌چوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 6-1-2022 بەرامبەر بە 6ی بەفرانباری 1400ی هەتاوی لە کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕێوڕەسمی دووهەمین ساڵیادی شه‌هید كردنی حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس به‌ڕێوه‌چوو.

شایانی باسە ڕێوڕەسمەکە به‌ ئاماده‌بوونی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و د. هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ لێپرسراوانی حزبی و حكوومی بەڕێوەچوو.

لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمای پێشنیاری ئەوە کرد کە ساڵڕۆژی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی وەکوو ڕۆژی جیهانیی ئاشتی ناوبنرێت.

News Code 4628

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha