بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تێپەڕبوونی 101 ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراقدا پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، سڵاو دەنێرێت بۆ هەموو ئەو مەچەکانەی بۆ بەرگری کردن لە عێراق جەنگاون.
ناوبراو وتیشی "سوپا دەستەبەری عێراقێکی سەربەرزی سەربەخۆیە" و باسی لەوەش کردووە: "لە جەژنی 101 هەمیدا دەست لەسەر سنگ بۆ سوپای قارەمان دەوەستین، سڵاو لە هەموو ئەو مەچەکانەی بۆ بەرگریکردن لە عێراق جەنگاون، بۆ ئەو چاوانەی ئێشکیان گرتووە بۆ پاراستنی سنوورەکەی".
کازمی ئاماژەی بەوەش کردووە، "سوپاکەمان دەستەبەرییە بۆ عێراقێکی سەربەرزی سەربەخۆ، خۆشەویستی گەلتان پیرۆز بێت و سەربەرزی بۆ شەهیدان".
Your Comment