٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٢ - ٢٠:٢٧
سێ چەکداری داعش لە نزیک هەولێر دەستگیرکران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی رابردوو سێ چەکداری داعش لە نزیک شاری هەولێر دەستگیرکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە تویتێکدا ئاشکرای کرد، شەوی رابردوو دەزگای دژە تیرۆری عێراقی لە ئۆپەراسیۆنێکدا سێ چەکداری داعشیان لە نزیک شاری هەولێر دەستگیر کردووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، "ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە، دڵنیایی ئەوە دەدەن کە داعش توانای زیانگەیاندنی بە گەلی عێراق نییە".

News Code 4579

Your Comment

You are replying to: .
captcha