سەرۆک کۆماری عێراق وادەی یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمانی دیاریکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، رۆژی یەکشەممە 2022/01/09ی بۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپر ێس، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە فەرمانێکی کۆماریدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە واژۆی لەسەر کردووە، بەگوێرەی مادەی 54 و 73ـی دەستووری عێراق و دوای پەسەند کردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، داوا دەکات خولی نوێی پەرلەمان رۆژی یەکشەممە 2022/01/09 بەسەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان یەکەمین کۆبونەوەی خۆی ئەنجام بدات.

ئەوەش هاتووە، ئەم فەرمانە لەرۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت و لەرۆژنامەی فەرمی دەوڵەتدا بڵاو دەکرێتەوە.

27ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵیی عێراق له‌باره‌ی سكاڵاكان و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 كۆبووه‌وه‌ و سکاڵای تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی رەت کردەوە و ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەسند کرد.

دادگای فیدڕاڵی عێراق داواشی لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق کرد یاسای هەڵبژاردنەکان بگۆڕێت، بەجۆرێک جیاکردنەوەی دەنگەکان تەنها لەرێگەی دەستییەوە بژمێردرێن و پشت بە جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی نەبەسترێت.

News Code 4547

Your Comment

You are replying to: .
captcha