بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رۆژی سێشەممە 28-12-2021 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، شەش ئەندامی خێزانی تیرۆریستی کوژراو ئەبوو لەیس ئەنساری، والیی پێشووی داعشیان لە نەینەوا دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراو بوون".
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەو داواکراوانە لە کاتی دزەکردنیان لە سووریاوە بۆ نێو خاکی عێراق لە ناوچەی رەبیعە لە پارێزگای نەینەوا کەوتنە نێو بۆسەی ئاژانسی هەواڵگرییەوە، پێشتر یەکێک لەو داواکراوانە لە بەندیخانەی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی نەینەوا هەڵاتبوو".
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
Your Comment