بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌مه 5ی بەفرانباری 1400 مه‌هدی شووشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی بەیاوەریی راوێژکاری ئابووری سه‌رکونسوڵگه‌ری به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یێکی 2 کاتژمێری کرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و وه‌فدی نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی سنه.
لەو دانیشتنەدا سه‌رۆکی ژووری بازرگانی سنه و به‌شداربووانی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه دیدگا و بۆچوونه‌کانی خۆیان لەبارەی هاوکارییه بازرگانی و ئابووریه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی خسته‌ڕوو و داوای پشتگیری سه‌رکونسوڵگه‌رییان کرد بۆ ئاسانکاری کردن له‌پێناو ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ هاوتا بازرگانیه‌کانی خۆیان له هه‌رێمی‌کوردستان.
سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به ئاماژه‌دان به خاڵه له‌پێشینه‌کان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، جه‌ختی له‌سه‌ر دیپلۆماسی ئابووری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی سیێزده‌یه‌م و رۆڵی تایبه‌تی که‌رتی تایبه‌ت له شاڕێی په‌ره‌پێدانی بازرگانی ده‌ره‌کی به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و هه‌وڵه‌کان بۆ زیاترکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌کوردستانی عێراق و ئاسانکاری بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوچه‌یه کرده‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌ڵامی‌پرسیاری چالاکانی ئابووری پارێزگای کوردستان دایه‌وه. شوشته‌ری هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی کرده‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و ئاسانکاری بۆ مامه‌ڵه‌ی هه‌رچی زیاتری بازرگانی له نێوان پارێزگای کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌کوردستان و پارێزگای سلێمانی به ئامانجی زیاترکردنی بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا.
Your Comment