مەسعوود بارزانی بە چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە متمانەی زیاتری هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی باڵای پارتی دەڵێت بەشێک لە بەرپرسانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان باس لەوەدەکەن کە تێڕوانینی پارتی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتەوە لەوانەوە نزیکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەعبان پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە کە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دەعوە پەیوەندییەکی مێژووییە و بۆسەردەمی پێش رووخانی رژێمی بەعس دەگەڕێتەوە.

جەختیشی کردۆتەوە کە پارتی متمانەی بە مامەڵەکردن لەگەڵ هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان هەیە، بەڵام گوێ لە هێزە سیاسییەکانی تریش دەگرێت بۆئەوەی بزانێت هاوپەیمانیی لەگەڵ کێدا دەکات.

News Code 4495

Your Comment

You are replying to: .
captcha