بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەعبان پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە کە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دەعوە پەیوەندییەکی مێژووییە و بۆسەردەمی پێش رووخانی رژێمی بەعس دەگەڕێتەوە.
جەختیشی کردۆتەوە کە پارتی متمانەی بە مامەڵەکردن لەگەڵ هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان هەیە، بەڵام گوێ لە هێزە سیاسییەکانی تریش دەگرێت بۆئەوەی بزانێت هاوپەیمانیی لەگەڵ کێدا دەکات.
Your Comment