بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەدنان حوزام وتەبێژی لیژنەی خاچی سوور لە سووریا رایگەیاندووە، رێكخراوە مرۆییەكان نیگەرانن لەو لێكەوتانەی بەهۆی سەپاندنی گەمارۆوە بەسەر سووریادا هاتوونەتە ئاراوە كە كاریگەیی نێگەتیڤی لەسەر دۆخی مرۆیی دانیشتوانەكەی دروست كردووە.
ناوبراو راشیگەیاندوە، توانای گەیشتن بە پێداویستییەكان لەپێش هەر هاوكارییەكەوەن بەمەش پێشكەش كردنی هاوكارییەكان بۆ ئەوانەی پێویستیانە ئاسان نییە.
Your Comment